بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەگەری فرۆشتنی چەك بە ئێران لەلایەن ڕووسیا یان چین ڕەتكردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە هەنگاوێكی لەو شێوەیە بۆ هەردوو وڵات زۆر خراپ دەبێت.
ترامپ لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : زۆر خراپ دەبێت بۆ چین و ڕووسیا چەك بۆ ئێران دابین بكەن، ڕوونیشیكردەوە سەرۆكی چین لە دوایین كۆبوونەوەكەماندا پێی وتم كە لە هیچ بارودۆخێكدا چەك نادات و نایفرۆشێت بە ئێران.
ترامپ متمانەی خۆی بە بەیاننامەی سەرۆك كۆماری چین دەربڕی كە وڵاتەكەی چەك بە ئێران نافرۆشێت، ئاماژەی بەوەشكرد، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیا پێی وتووە كە چەك بە ئێران نافرۆشێت، دەشڵێت ئەو دەزانێت كە من چەك بە ئۆكرانیا نافرۆشم، بەڵكو بە وڵاتانی ناتۆ دەفرۆشم، ترامپ لە كۆتاییدا وتی: بە بۆچوونی من ڕووسیا و چین دەستیان لە فرۆشتنی چەك بە تاران نییە.


