حکومەتی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی باجی گومرگیی لەسەر کەلوپەلی هاوردەی 60 وڵات جێگیر کرد، ئەمەش کاردانەوەی هەندێک لەو وڵاتانەی لێ کەوتەوە.

ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ باجی گومرگیی زیادەی لە 10% بۆ 12.5% لەسەر 60 وڵاتی هەناردەکار ڕاگەیاند.

دەڵێت هۆکاری سەپاندنی ئەو ڕێژەیە بۆ ئەوەیە کە ئەو وڵاتانە نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی گونجاو قەدەغەی ئەو کاڵایانە بکەن کە بە کاری زۆرەملێ دروستکراون.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دادگای باڵای ئەمەریکا لەو ماوەیەی بۆی دیاریکرابوو هیچ بڕیارێکی دژی پڕۆژەی باجی گومرگی سەرۆک ترامپ ڕانەگەیاند، بەمەش پڕۆژەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەر زوو ئوسترالیا کاردانەوەی نیشان دا. وەزیری بازرگانی ئوسترالیا دۆن فێرال ڕایگەیاند وڵاتەکەی بابەتی قەدەغەکردنی کاری زۆرەملێ وەکوو ئەرکی لە پێشینەی خۆی سەیر دەکات و تۆمەتەکانی ئەمەریکا لەو بارەیەوە ڕەت دەکاتەوە.

ئوسترالیا هەناردەکارێکی سەرەکیی گۆشتی گۆلک و زێڕ و مسە بۆ ئەمەریکا.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا توڕەیی خۆی دەربڕی و پێی وابوو کە باجی گومرگیی ئەمەریکا کاریگەریی نەرێنی لەسەر بازرگانی نێوان ئەو دوو دەوڵەتە دەکات.

ئەو وڵاتانەی ئەو باجانە دەیانگرێتەوە زۆرینەی ڕەهای هاوردەی کەلوپەلی ئەمەریکی پێک دێنن و ئەمانەن:

جەزائیرئەنگۆلائەرژەنتینئوسترالیاباھاماسبەحرەینبەنگلادیشبەڕازیلکامبۆجیاکەنەداچیلیکۆماری گەلی چینکۆلۆمبیاکۆستاریکاکۆماری دۆمینیکانئێکوادۆرمیسرسلڤادۆروڵاتانی یەکێتیی ئەورووپاگواتیمالاگویاناهۆندوراسهۆنگ کۆنگهیندستانئیندۆنیزیاعێراقئیسرائیلژاپۆنئوردنکازاخستانکوێتلیبیامالیزیامەکسیکمەغریبنیوزلەندانیکاراگوانايجیریانەرویجعومانپاکستانپێرووفلیپینقەتەرڕووسیاعەرەبستانی سعودیەسینگاپوورئەفریقای باشوورکۆریای باشوورسریلانکاسویسراتایوانتایلەندترینیداد و تۆباگۆتورکیائیماراتبەریتانیائوروگوایڤێنیزوێلاڤێتنام