هەولێر - INA- ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ هەینی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پێنج فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی پڕ تەقینەوەیان لە سنووری پارێزگای هەولێر خستووەتە خوارەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و دەزگاكە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ هەینی، لە نێوان كاتژمێر 9:32 بۆ 9:45 بەیانی، هێزەكانی هاوپەیمانان پێنج فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان لە هەولێر خستووەتە خوارەوە، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

