بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی لە هێرشێكی تەقەكردندا كە چەقی نیشتەجێبوونی داگیركراو لە حەفات جەلعاد لە باكووری كەناری ڕۆژئاوای كردە ئامانج، چوار ئیسرائیلی كوژران و بریندار بوون كە ئەفسەرێك و پاسەوانێكیان تێدایە.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاندووە : ڕاپۆرتی سەرەتایی لەبارەی ڕووداوێكی تەقەكردن لە دەوروبەری چەقی نیشتەجێبوونی داگیركراوەكە پێگەیشتووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانیان بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیانكردووە بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و لێكۆڵینەوە لە بارودۆخی هێرشەكە.
ڕوونیشی كردەوە : كە هێرشەكە بووە هۆی كوژرانی ئیسرائیلییەك و برینداربوونی سێ كەسی دیكە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان باری تەندروستی یەكێك لە بریندارەكان ناجێگیرە،تا ئێستا هیچ وردەكارییەكی دیكە سەبارەت بە ناسنامەی هێرشبەرەكە و بارودۆخی هێرشەكە بڵاونەكراوەتەوە.
سەرچاوە: ئەلجەزیرە

