بەدواداچوون – INA

سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هۆشداریی دایە حکومەتی بەریتانیا لە ڕێگەدان بە فڕۆکە بۆردومانکەرەکانی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بە مەبەستی هێرشکردنە سەر ئێران.

لە ڕاگەیەندراوێکی سوپای پاسداران کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، هاتووە: "هەر بنکەیەک بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی خاکی ئێران بەکاربهێنرێت، بە ئامانجێکی ڕەوای هێزەکانمان دادەنرێت"؛ ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو بنکە سەربازییانەی کە ئەگەری هەیە ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنەکانیدا دژی تاران سوودیان لێ وەربگرێت.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیای بۆ خستنەبەردەستی بنکە و تواناکانی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ ئەمریکا بە مەبەستی هێرشکردنە سەر ئێران سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند: "ئەم هەنگاوە، لەندەن بەرپرسیار دەکات لە هەر پەرەسەندن و دەرەنجامێک کە لەم بڕیارەوە بکەوێتەوە.