بەغدا – INA
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، ثائر غانمی و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، باسم بەدری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوانیان بۆ پاڵپشتیی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نیردراوە تێیدا هاتووە: "ثائر غانمی لەگەڵ باسم بەدری کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەش کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و بەهێزکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان بکات."
غانمی جەختی کردەوە کە "تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی پاڵپشتیکردنی هەوڵە ئەمنییە نیشتمانییەکان بۆ چەسپاندنی ئارامی لە پێشینەی کارەکانیدا دادەنێت" و ئامادەیی تۆڕەکەشی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەکی میدیایی دەربڕی کە ببێتە مایەی سەرکەوتنی ئەرکەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.
لای خۆیەوە، باسم بەدری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ستایشی ڕۆڵی نیشتمانیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد و ڕایگەیاند: "تۆڕی ڕاگەیاندن هاوبەشێکی سەرەکیی دەزگاکەیە لە گەیاندنی پەیامەکەیدا، و میدیای نیشتمانی کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی.

