بەغدا – INA
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ کۆمپانیای پەتڕۆناسی مالیزی پلانەکانی پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی غەرافی تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تییدا هاتووە: "نەسیر عەزیز، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، پێشوازیی لە بوهاری عەلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پەتڕۆناسی مالیزی لە عێراق کرد."
لە دیدارەکەدا، بریکاری وەزارەت گوێبیستی کورتەیەکی کارەکانی کۆمپانیاکە بوو سەبارەت بە پلانەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی غەراف لە پارێزگای زیقار و ئاستی پێشکەوتنی کارەکان لە قۆناغە جیاوازەکانی پەرەپێدانی کێڵگەکەدا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا باسیان لە ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش کرد لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کەرتی نەوت و وزە لە عێراق، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پلانەکانی پەرەپێدانی ئەم کەرتە و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا.



