سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە سێ چەکداری حەماسی لەناو بردووە، لەنێویاندا ئەندامێکی هێزی دەریایی حەماس کە بەشدار بووە لە هێرشەکەی7ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 بۆسەر خاکی ئیسرائیل.
بەپێی ڕاگەیاندنەکەی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل، عەبدوڵڵا جەحجا، ئەندام لە هێزی دەریایی باڵی سەربازی حەماس، یەکێک بووە لەوانەی لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا چووەتە ناو خاکی ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیل هەروەها دەڵێت کە دوو چەکداری دیکەی حەماسی لە ناو بردووە. سوپای ئیسرائیل ناسنامەی ئەو دووچەکدارەی ئاشکرا کردووە و دەڵێ ئەو دوانە بریتین لە محەممەد حەواری، فەرماندەی یەکەیەکی حەماس لە بەتالیۆنی زەیتوون، و سەبھی سەقاڵڵا، کارمەندێکی چاودێری لە هەمان بەتالیۆن.
هێزەکانی ئیسرائیل هەروەها زیادی کردووە کە ئەم چەکدارانە خەریکی پلاندانان بوون بۆ ئەنجامدانی هێرشی تێرۆریستی دژی سەربازانی ئیسرائیل و هاووڵاتیانی مەدەنی.
زەیتوون ناوچەیەکی نیشتەجێبوونە لە شاری غەزە کە لە ماوەی شەڕی ئیسرائیل و حەماسدا چەند جارێک شایەتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بووە.
