بەغدا – INA
وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی (پۆلی ١٢)ی بۆ قوتابخانە عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، هاتووە: "ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ئامادەیی بۆ قوتابخانە عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) ڕاگەیەندرا."
خوێندکاران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە:
[
]()
