نێودەوڵەتی – INA

بەپێی داتاكانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی "ئیبۆلا" لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ و ئۆگەندا ۱٠٠٠ حاڵەتی تێپەڕاند.

داتاكانی تەندروستیی جیهانی دەریانخستووە کە تا ۲١ی تەمووز ٩٩٩ کەس بەهۆی "ئیبۆلا" لە کۆنگۆی دیموکرات گیانیان لەدەستداوە، و دوو کەسی دیکەش لە ئۆگەندا گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوەکە ڕوونیشی کردەوە کە کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووە پشتڕاستکراوەکان لەسەرانسەری جیهاندا گەیشتووەتە ۲٤٩٤ حاڵەت.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ۱٧ی ئایاری ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ و ئۆگەندا بارودۆخێکی لەناکاو و فریاگوزارییە (Emergency)، و ئاماژەی بەوەش کردبوو کە مەترسی لەسەر وڵاتانی دیکەش دروست دەکات، هاوکات مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی لەسەر ئاستی هەرێمی بە بەرز هەڵسەنگاندبوو.