بەغداد - INA

لیژنەی ڕاسپێردراو لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی عێراقەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ "گراهام ئارنۆڵد"ی ڕاهێنەری ئوسترالیی هەڵبژاردەی نیشتمانی کۆبووەوە بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە کۆتایی ئەم مانگە بەسەر دەچێت.

یەکێتییەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "لیژنەی ڕاسپێردراو لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە سەرۆکایەتیی یونس مەحمود سەرۆکی یەکێتی، و هەردوو جێگرەکەی سەرمەد عەبدولئیلاهـ و محەمەد ناسر، لەگەڵ گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری ئوسترالی کۆبووەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێمان."

ئاماژەی بەوەش کرد کە: "کۆبوونەوە بەردەوامەکان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆیی بەستراوەوە ئەنجام دەدرێن، بە ئامادەبوونی غەیث مهنا ڕاوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، گراهام ئارنۆڵد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی، تۆنی ڕالس بەڕێوەبەری کارەکانی، و عەلی عەباس وەرگێڕی هەڵبژاردەی نیشتمانی."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ : "کۆبوونەوە دانوستانکارییەکان ئامانجیان گەیشتنە بە خاڵی هاوبەش کە هەردوو لایەن (یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و ڕاهێنەر گراهام ئارنۆڵد) لەسەری ڕێکبکەون، بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو ڕاهێنەرەی کە هەڵبژاردەکەمانى سەرخست بۆ یارییەکانی کۆتایی جامی جیهانیی ٢٠٢٦ بۆ دووەم جار لە مێژووی بەشداریکردنی عێراق لە مۆندیالدا."

شایانی باسە گرێبەستەکەی ئارنۆڵد لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێ لە ٣١ی تەمووزی ئەمساڵدا بەسەر دەچێت، دوای ئەوەی لە مانگی ئەیاری ٢٠٢٥ لەگەڵ یەکێتییەکە ڕێککەوتنی ئامزا کردبوو.