هه‌ولێر -INA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هەرێمی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى زیاتر لە 700 پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ واژۆکرد و فەرمانەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لەراگەیندراوەكەدا كه ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كه‌وتووه تێیدا هاتووه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى (729) پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ له‌سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، واژۆ كرد."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه كه "ده‌ركردنى ئه‌م فه‌رمانه پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دێت، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه ماوه‌ى ياسايييان ته‌واو كردووه و ڕێكارى پێويست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانيان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان گيراوه‌ته به‌ر".
لە راگه‌یندراوه‌كه‌ی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئه‌م فه‌رمانه، له ئه‌مڕۆوه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.



