نێودەوڵەتی – INA
هێزە چەکدارەکانی ئوردن، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیانکردەوە لە ڕێگریشکردن و خستنەخوارەوەی ٨ مووشەک و درۆنی ئێرانی کە شانشینەکەیان بەئامانج گرتووە.
هێزەکانی ئوردن ڕایانگەیاند: "ڕێگری لە ٤ مووشەکی ئێرانی کراوە و ٢ی دیکەیان لە ناوچەی دوورەدەست و چۆڵ لە دانیشتووان کەوتوونەتە خوارەوە"، دیاریشیان کرد کە "پرۆسەکە هیچ برینداربوونێکی مرۆیی یان زیانی ماددی لێنەکەوتووەتەوە."
ههروهها ئهوهیش هاتووه کە "٤ درۆن کە لە ئێرانەوە هاتبوون خاکی شانشینەکەیان بەئامانج گرتووە و ئەوانیش ڕێگرییان لێکراوە و خستراونەتە خوارەوە، و هیچ برینداربوون یان زیانێکیان لێنەکەوتووەتەوە."
