بەغدا - INA
سەرۆک وەزیران، عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئامۆژگاریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کردووە کە هێرشی سەربازی نکاتە سەر ئێران، چونکە گفتوگۆ و دانوستان گرنگترین ڕێگەیە. هاوکات ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ لەئەستۆگرتنی دەرئەنجامەکانی پڕۆژە چاکسازییەکەی.
زەیدی لە چاوپێكهوتنێك لەگەڵ گۆڤاری (دی ئەتلانتیک)ی ئەمریکی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "پێویستە پەیوەندییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شێوازە سەربازییەکەیەوە بگۆڕدرێن بۆ هاوبەشیی ئابووری، چونکە ئابووری پەیوەندیی نێوان گەلان دروست دەکات نەک ئامادەیی سەربازی."
وتیشی: "ئامۆژگاریی سەرۆک ترەمپم کرد کە هێرشی سەربازی نکاتە سەر ئێران، چونکە گفتوگۆ لە هەموو شتێک گرنگترە،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "پێویستە عێراق لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا (خاڵی بەیەکگەیشتن بێت، نەک گۆڕەپانی دژایەتی)."
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هیچ بژاردەیەکن لەبەر دەستدا نییە جگە لە قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و ڕادەستکردنەوەی پێی." جەختیشی کردەوە لە ڕەتکردنەوەی گۆڕینی عێراق بۆ دەوڵەتێکی فاشیل و دووپاتی کردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە "گەشەپێدانی ئابووری و ڕەخساندنی دەرفەتی کار ڕێگەی ڕاستەقینەی سەقامگیرین، چونکە ئەو هاووڵاتییەی ئایندەیەکی هەبێت، پەنا بۆ جەنگ یان تایفەگەری بڵاو ناکاتەوە."
ڕوونکردشیەوە: "تاوتوێی دامەزراندنی هاوبەشییەکی وەبەرهێنانم بۆ ماوەی ۳۰ ساڵ لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، کە لەسەر بنەمای وەبەرهێنان و تەکنەلۆجیا بێت لە شوێنی ئامادەیی سەربازی."
سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە "جەنگی کۆتایی و داخستنی گەرووی هورمز زیانی گەورەیان بە ئابووریی عێراق گەیاندووە،" داواشی لە وەبەرهێنەران کرد کە سەیری عێراق بکەن وەکو دەرفەتێکی وەبەرهێنانی بەڵێندەر.
لە کۆتاییدا سەرۆک وەزیران ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ لەئەستۆگرتنی هەموو دەرئەنجامەکانی پڕۆژە چاکسازییەکەی.
