وەرزش – INA

کێشەی ڕۆدری و ڕیال مەدرید لە کاتژمێرەکانی کۆتاییدا وەچەرخانێکی بنەڕەتی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی پێشتر ڕاپۆرتەکان بڵاویانکردبۆوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانە "پاشاییەکە"، ئەو بیرۆکەیەی ڕەتکردووەتەوە.

پەیامنێر ماتیو مۆریتۆ لە ڕۆژنامەی مارکاوە پشتڕاستی کردەوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز ئێستا کرانەوەیەکی زۆر زیاتر نیشان دەدات بەرامبەر ئەگەری ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ڕۆدری، براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیهانیی ٢٠٢٦.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕیال مەدرید پێشتر گڵۆپی سەوزی لە یاریزانەکە وەرگرتووە، کە دوای ساڵێکی تر گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی کۆتایی دێت.

لە ڕووی گرێبەستەوە، لایەنەکان لە یەکتر نزیک بونەتەوە، ئەمەش دانوستانەکانی یانەی پاشایی لەگەڵ هاوتا ئینگلیزییەکەی ئاسانتر دەکات، کە تا ئەم ساتەش دەستیان پێنەکردووە.

لە لایەکی ترەوە، ڕامۆن ئەلڤارێز دی مۆنی ڕاگەیاندندکار ئاشکرای کرد کە لە کاتژمێرەکانی کۆتاییدا گۆڕانکارییەکی لەناكاویان لە ناو یانەی پاشاییدا ڕوویداوە؛ دوای ئەوەی بیرۆکەی گرێبەستەکەیان دووردەخستەوە، ئێستا دەیانەوێت ڕۆدری بگوازنەوە.

ڕوونیشی کردەوە کە ئیدارەی ڕیال مەدرید نیەتێکی جدیی هەیە بۆ کۆڵینەوە لە بابەتەکە، بەتایبەت کە باشترین یاریزانی جامی جیهانی ئامادەیە ئاسانکاری پێشکەش بکات.

پێشتر ڕاپۆرتەکان باسیان لە ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنەکە لەلایەن پێرێزەوە دەکرد بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، کە دیارترینیان داواکارییە گەورەکانی مانچستەر سیتی بوو، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە دوای ساڵێک بەخۆڕایی بەردەست دەبێت.

پێرێز ترسی لە خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆر هەبوو بەهۆی ئەم هۆکارەوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی ڕۆدری تەمەنی ٣٠ ساڵی تێپەڕاندووە و تووشی پێکانە یەکبەدوایەکەکانیش دەبێت، بەڵام بەم نزیکانە هەڵسەنگاندن بۆ ڕای ئینگلیزەکان دەکات و ڕەنگە دەستپێشخەری بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بکات ئەگەر نیەتێک هەبێت بۆ ئاسانکاریکردن لە ڕۆشتنی بە نرخێکی قبوڵکراو.