بەغدا – INA

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایش، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "مەفرەزە مەیدانییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی دیالە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش، توانییان سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی بڵاوکردنەوە و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە ناحیەی بەنی سەعد دەستگیر بکەن."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "پرۆسەکە بەپێی زانیاریی هەواڵگریی ورد و بە هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ هۆبەی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بنکەی پلیسی بەنی سەعد ئەنجامدراوە؛ بەجۆرێک کەمینێکی تۆکمە بۆ تۆمەتباران دانراوە و بەپێی ئەحکامی ماددەی (28) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون."

ئاماژەی بەوەش کرد کە "پرۆسەکە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی بڕێک ماددەی هۆشبەر و ئامرازەکانی بەکارهێنان، جیا لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری 'ڕەنج ڕۆڤەر' کە بە دەستی تۆمەتبارانەوە بووە. هەروەها دەستگیرکراوەکان و کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان کراون بە مەبەستی تەواوکردنی لێکۆڵینەوە یاساییەکان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان."