نێودەوڵەتی – INA
سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئەمریکا دان کەین،جەختی کردەوە کە تێچووی جەنگی ئێران تا ئێستا گەیشتووەتە 37.5 ملیار دۆلار.
کەین لە میانی میوانداریکردنی لە کۆنگرێسی ئەمریکا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی: "تێچووی جەنگی ئێران تا ئێستا گەیشتووەتە 37.5 ملیار دۆلار".
لە لایەکی دیکەشەوە، وەزیری جەنگی ئەمریکا پێت هێگسێس، لە میانی میوانداریکردنی لە کۆنگرێسی ئەمریکا وتی: "ئێران باجی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز ناسەپێنێت".
ئهوهیش وت كه: "لە ئێستادا گەمارۆیەکی کاریگەر دەخەینە سەر تەواوی کەشتی و بەندەرەکانی ئێران"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ڕووسیا و چین بە ئاستی جیاواز یارمەتیدەرن لە توانادارسازیی ئێران بۆ ئەنجامدانی بەشێک لە کارەکانی".

