بەغداد – INA

ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی بەڕێوەبرد، کە تێیدا ڕێنماییدا بە دەستنیشانکردن و لابردنی هەر بریکارێک یان بەڕێوەبەرێکی گشتی کە گومانی گەندەڵی لەسەر دەربکەوێت، ئاماژەی بەوەشکرد: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و باقی هێزە سیاسییەکان جەختیان کردۆتەوە لە پارێزگاری نەکردن لە هیچ کەسێکی گەندەڵ.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی دانیشتنی ئاسایی یازدەهەمی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، کە تێیدا تاوتوێی پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات کرا، و پێداچوونەوە بە بابەتە دارێژراوەکانی سەر بەرنامەی کار کرا، و ڕێنمایی و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا."

رونیشیكردەوە: کە "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنەکەی دەستپێکرد بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی دوایی کە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامی دا، کە پشتیوانییەکی بەربڵاوی بەخۆیەوە بینی بۆ حکومەت و ڕێکارەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، و جەختکردنەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەکە و باقی هێزە سیاسییەکان لەسەر پارێزگاری نەکردن لە هیچ کەسێکی گەندەڵ."

بەیاننامەکە راشیگەیاند: کە "لە دەستپێکدا سەرۆک وەزیران لە ڕێنماییەکانیدا بۆ وەزیرەکان جەختی کردەوە لەسەر دەستنیشانکردن و لابردنی هەر بریکارێک یان بەڕێوەبەرێکی گشتی کە گومانی گەندەڵی لەسەر دەربکەوێت، چونکە ڕێکارە حکومییەکان وەزیری پەیوەندیدار بەرپسیار دەکەن لە هێشتنەوەی بەڕێوەبەری گشتی یان بریکاری پەیوەندیدار بە گومانی گەندەڵی لە پۆستەکەیدا."

و ڕوونیشیکردەوە: کە "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکاران لە کاتی زیارەتی چلەی پیرۆزدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕی (52.5) ملیار دینار بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و عەتەبە پیرۆزەکان، و بەکرێگرتنی (2400) پاس بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران، سەرەڕای ئۆتۆمبێل و پاسە حکومییەکان، بە ئامانجی ئامادەکردنی هۆکارەکانی گواستنەوە بۆ گواستنەوەی پێچەوانە دوای کۆتایی هاتنی زیارەتەکە."

هەر بەپێی بەیاننامەکە، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتی ئامادەسازی، ئەنجومەن بڕیاریدا، بە دەسەڵاتدانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، دەسەڵاتی هاوردەکردنی بەرهەمی زەیتی غاز بۆ بەرژەوەندی وەزارەتی کارەبا.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیدا بە پەسەندکردنی ئەوەی کە شارەوانی بەسرە خاوەندارێتی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە (کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی رحاب) بگوازێتەوە بۆ سودمەندان، هەروەها لە ئەگەری نرخی فرۆشتندا، دەبێت لەلایەن وەبەرهێنەرەوە بدرێت، بەمەرجێک پارێزگاری بەسرە لێکۆڵینەوەی کارگێڕی لە دژی ئەو کەسانە ئەنجام بدات کە کەمتەرخەمن، و دڵنیابێت لەوەی هیچ زیانێک بە پارەی گشتی نەگات.

هەروەك لەپێناو بەهێزکردنی ڕێوڕەسمەکانی گرێبەستەکان، ئەنجومەن بڕیاریدا بە هەموارکردنی بڕیارەکەی (126ی ساڵی 2026)، بۆ ئەوەی نوێنەکردنەوەی دەستەبەری جێبەجێکردنی باشی گرێبەستەکان بۆ سەرجەم گرێبەستەکان بگرێتەوە ، لە حاڵەتی بوونی شایستەی خەرجنەکراو بە بەهای زیاتر لە دەستەبەرییەکە، لەگەڵ پاراستنی ئەو بڕە پارانە لەلایەن لایەنەکانی گرێبەست و خەرجنەکردنیان مەگەر بەپێی ئالیەتە پەسەندکراوەکان.

بە ئامانجی زامنکردنی ڕێکخستنی بەڕێوەبردنی دۆسیەی مۆلیدەکانی کارەبا، ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا لەسەر پابەندکردنی سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان و پارێزگاکان بە تۆمارکردنی مۆلیدە حکومی و ئەهلییەکان لەسەر پلاتفۆرمی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی مۆلیدەکان کە ڕاگەیەندرا لەسەر پلاتفۆرمی ئۆری نیشتمانی.

بۆ بەهێزکردنی ئالیەتەکانی چاودێری ژینگەییش، ئەنجومەن ڕەزامەند بوو لەسەر دەرکردنی پرۆژەی سیستەمی هەموارکردنی یەکەم بۆ سیستەمی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ماددانەی چینی ئۆزۆن کەمدەکەنەوە (5ی ساڵی 2012)، بەپشتبەستن بە یاسای چاککردنی ژینگە (27ی ساڵی 2009).

لە کەرتی ژینگەییشدا، ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی دا بە وەزیری ژینگە، یان هەر کەسێک نوێنەرایەتی بکات، دەسەڵاتی دانوستاندن و ئیمزاکردن لەسەر نوسراوی وەزارەتی ژینگە و بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە تەمویلکردنی هاوبەش لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی تەمویلکراو لە سندوقی کەشوهەوای سەوز بە ناونیشانی (بەهێزکردنی ڕێگاکانی گوزەرانی بەرگەگرتوو بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن لە باشووری عێراق).

بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشییە دووقۆڵییەکانیش، ڕەزامەندی درا لەسەر دەسەڵاتدانی بەڕێز وەزیری بازرگانی یان هەر کەسێک نوێنەرایەتی بکات دەسەڵاتی دانوستاندن و ئیمزاکردن لەسەر سێ پرۆژە ڕێککەوتنامەی هاوکاری ئابووری و بازرگانی و زانستی و ڕۆشنبیری لە نێوان عێراق و هەر یەک لە تورکمانستان، و سلۆڤێنیا، و ڕۆمانیا.

هەروەها ئەنجومەن دەنگی دا لەسەر کۆتاییهێنان بە ڕاسپاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی، و جێگرەکەی، لە ئەرکەکانی پۆستەکانیان بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی دەوڵەت (68ی ساڵی 2026) و کشاندنەوەی ڕاسپاردەی پێشوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر ئەوەی دەستەی دەسپاکی ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر سەبارەت بە سەرپێچییە دیاریکراوەکان لە مەحزەر و ڕاسپاردەکانی تیمی پشکنیندا.