بەغدا – INA - وەسام مەلا

پەرلەمانتاران لە کوتلە جیاوازەکانی پەرلەمان، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێزیان لە هەنگاوەکانی حکومەت گرت لە دژایەتیکردنی گەندەڵی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکان.

پەرلەمانتار مستەفا عەبدولهادی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوتلە جیاوازەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: "لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانیمان، و لەپێناو چەسپاندنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و بەهێزکردنی سەروەری یاسا، و بەدەمەوەچوونی بانگەوازی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی کە داوای دژایەتیکردنی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی دەکات، پشتیوانی تەواوی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ ئەو هەنگاوانەی کە حکومەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران علي زەيدي دەیانگرێتەبەر لە بواری دژایەتیکردنی گەندەڵی و بەدواداچوونی گەندەڵکاران، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی سامانی گشتی و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و شەفافیەت، و بنیاتنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی کە هاوڵاتیانی گەلەکەمان هیوای بۆ دەخوازن."

وتیشی: "پێزانینمان هەیە بۆ سەردانەی دوایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق و بڵاوبوونەوە بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا هات، لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆماری عێراق بکات و سەروەرییەکەی بپارێزێت."

جەختیشیکردەوە: لە "گرنگی پابەندبوون بەوەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی ئەمریکی لەسەر خاکی عێراق لە ناو ئەو ماوە دیاریکراوەدا، تاوەکو گەیشتن بە تەواوکردنی کشانەوەی بڕیاردراو لە ۳۰ی ٩ی ئەمساڵدا، بە جۆرێک کە سەروەری نیشتمانی بەهێز بکات و ئیرادەی دەوڵەتی عێراق بنوێنێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری ئەمنی و سەروەری خۆی بە شێوەیەکی تەواوەتی."

وتیشی: "لە کاتێکدا پشتیوانیمان بۆ هەموو هەنگاوێک نوێ دەکەینەوە کە لە خزمەتی عێراق و گەلەکەیدا بێت، داوا لە تەواوی هێزە سیاسییەکان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن و بەرژەوەندی نیشتمانی لەپێشتر دابنێن، و کاری بەکۆمەڵ بکەن لەپێناو بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز، سەقامگیر و ئارام کە تێڕوانینەکانی هاوڵاتیان لە ئەمنییەت، گەشەسەندن و دادپەروەریدا بێنێتە دی."