بەغداد- INA

کۆمپانیای گشتیی گواستنەوەی دەریایی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، وەرگرتنی ١٥ بەلەمی هاوچەرخ و ٣ ئامێری پەڕینەوە (عبارات) راگەیاند.

بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە کاپتن ئەحمەد جاسم، لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "کۆمپانیای گشتیی گواستنەوەی دەریایی بە شێوەیەکی سەرەتایی ١٥ بەلەمی دەریایی هاوچەرخی لە چوارچێوەی بەشی یەکەمی ڕێککەوتننامەیەکی گریبەست لە کۆماری میللیی چینەوە وەرگرتووە، جگە لە سێ ئامێری پەڕینەوە پێشکەوتوو".

رونیشیكردەوە: "بەلەمە نوێیەکە بەلەمی دەریایی گەشتیاریی هاوچەرخ لەخۆدەگرێت، جگە لە دوو ئامێری پەڕینەوە گەشتیاری بۆ گواستنەوەی سەرنشینان کە توانای گرتنەبەری هەر یەکێکیان ٢٠٠ سەرنشینە، جگە لە ئامێری پەڕینەوەی سێیەمی گەورەی فرەمەبەست کە شوێنی گواستنەوەی ٥٠٠ سەرنشین و ٨٠ ئۆتۆمبێل دەبێتەوە لە یەک گەشتدا".