بەغداد- INA

سەرۆکی لیژنەی باڵای سەردانە ملیۆنییەکان، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەریق یەکەمی ڕوکن قەیس محەمەداوی، ئەمڕۆ سێشەممە، گەیشتە کەربەلای پیرۆز بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاسایش و خزمەتگوزاریی سەردانی چلە.

لیژنەی باڵای سەردانە ملیۆنییەکان لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "قەیس محەمەداوی بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئاستبەرزدا گەیشتە پارێزگای کەربەلای پیرۆز".

رونیشیكردەوە: "سەردانەکە بۆ ئامادەبوونە لە کۆنگرەیەک لەگەڵ پارێزگاران و فەرماندەییەکانی پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست و بەغدا و تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاسایش و خزمەتگوزاریی سەردانەکە، و بۆ جەختکردنەوە لەسەر تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت)".