فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) پاش نیوەڕۆژی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند خولێکی نوێی هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێدەکات.
ئەمەریکا دەڵێت ئەم هێرشانە بە مەبەستی لاوازکردنی زیاتری توانا سەربازییەکانی ڕژێمی ئێرانە کە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز بەکاری دەهێنێت.
لە دەقی ڕاگەیاندنەکەدا سێنتکۆم دەڵێت " کاتژمێر چواوری پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەکاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا (١١:٣٠ی شەو بەکاتی ئێران)، هێزەکانی ئەمەریکا بە فەرمانی فەرماندەی گشتی، گەڕێکی نوێی هێرشەکانیان دژی ئێران دەستپێکرد."


