دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەکاتی سەردانی ئەمەریکادا بە هیچ جۆرێک ڕووبەڕووی دەستگیرکردن نابێتەوە.
ترامپ لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث، بەرگری لە ناتانیاهۆ کرد و ڕەخنەی لە حکومەتی ئێران گرت و ڕایگەیاند، سەرۆکی ئیسرائیل لە دژی سەرکردایەتی ئێران شەڕ دەکات.
دۆناڵد ترامپ وتی نەتانیاهۆ " شەڕ لە دژی کۆماری ئیسلامی دەکات، کە بەم دواییە 52 هەزار خۆپیشاندەری بێتاوانی کورشتووە، و 47 ساڵی تەمەنی بە کوشتنی سەربازانی ئەمەریکایی و کەسانی تر بەسەربردووە."
ترامپ هەروەها سەرکردەکانی ئێرانی بە توندوتیژی و نائارامی زانی و دەشڵێت "تەنها ئەو کەسانەی کە دەبێ دەستگیر بکرێن ئەو کەسانەن کە ئێرانیان بردە ناو ئەم ڕژێمە بێ وێنەیەی مردن و لەناوچوونەوە".
سەرۆک ترامپ گوتی " تەنها ئەوانە دەبێت دەستگیربکرێن کە ئێرانیان بردە نێو ئەم دۆخی مەرگ و تێکدەرانە بێپێشینەیە، شتێک کە دەبوو چەندین ساڵ لەمەوبەر مامەڵەی لەگەڵ بکردرابایە لە لایەن سەرۆکەکانەوە."
ئەم ڕاگەیاندنەی سەرۆک ترامپ لە کاتێکدایە لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژی شەممە 17ی حەوت پەخشکرا، زوهران مەمدانی سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک ڕایگەیاند کە بەشی یاسایی شارەکە چالاکانە پێداچوونەوە بەو شتانە دەکات کە یاسا ڕێگەی پێدەدات، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێداچوونەوە بە دەستبەسەرکردنی نەتانیاهۆ دەکات.

