بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە , وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند کە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت.

گوتەبێژی وەزارەت، کەریم سەید، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "دەخوازین ئاگاداری هەمووان بکەینەوە کە ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، و لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ئامادە دەبێت بۆ ڕاگەیاندن".

ئاماژەی بەوەشکرد کە "هیچ ڕاستییەک لەو هەواڵانەدا نییە کە لە ڕێگەی لایەن یان پلاتفۆرمە نا فەرمییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، و ئەنجامەکان تەنها لە ڕێگەی هەژمارە فەرمییە باوەڕپێکراوەکانی وەزارەتەوە بڵاو دەکرێنەوە، ئەویش لە ڕێگەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییەوە لەلایەن وەزیر و لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکانەوە".

لەم چوارچێوەیەدا، وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییداوە بە قوتابییان و خێزانەکانیان کە تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەت ببەستن بۆ وەرگرتنی نمرەکان، و خۆیان بەدوور بگرن لە شوێنکەوتنی پێگە ساختەکان کە دەبنە هۆی شڵەژانی دەروونیی قوتابییان لەم ماوە هەستیارەدا.