هەولێر ـ INA

ئەمرۆ دووشەممە،ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، فەرمانی پێوەست بە دابەزاندنی نرخی بەنزین گشتێندراوە و لە سبەیەوە رێکارەکان بەرامبەر سەرپێچیکارانی بازاڕی سووتەمەنی دەستپێدەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر کە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) گەیشتووەتە رایگەیاندووە، "ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند لە سبەیەوە رێکاری توند و یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکارانی بازاڕی سووتەمەنی لە ته‌واوی سنووری پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "پارێزگاری هەولێر ،دەڵێ بڕیار و فەرمانی دابەزاندنی نرخی بەنزینیان گشتاندووە و سەرجەم فەرمانگە حکومی و لایەنە ئەمنی و کارگێڕییە پەیوەندیدارەکانیان لێ ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی رێکارەکان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد کە، "ئۆمێد خۆشناو لە سبەیەوە هێزە ئەمنی و کارگێڕییەکان و لیژنە مەیدانییەکان دەست بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی پێوەست بە دابەزاندنی نرخی بەنزین دەکەن، بە ئامانجی رێگریکردن لە هەر جۆرە قۆرخکاری و بەرزبوونەوەی پێشێلکارانەی نرخ لە بازاڕدا".