بەغدا- INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، لەگەڵ باڵیۆزی نوێی چین لە عێراق (شیانگ پۆه) و باڵیۆزی نوێی بەڕازیل لە عێراق (ئەلفریدۆ سیزار مارتینیۆ لیۆنی)، تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگیی سیاسی کرد.

ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، لە باڵەخانەی وەزارەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی چین لە عێراق، شیانگ پۆه کرد، کە کۆپییەک لە بڕوانامەی دەستبەکاربوونی خۆی پێشکەش کرد".

ئەوەشی خستە ڕوو کە "باڵیۆز سڵاو و ڕێزی وەزیری دەرەوەی چینی گەیاندە فوئاد حوسێن، و لە چوارچێوەی دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و چین و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان کرا، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانیدا، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی بوونی نزیکەی 130 کۆمپانیای چینی کارکەر لە عێراق، لەپاڵ بەرزبوونەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات".

ڕوونییشی کردەوە کە "جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی سیاسی نێوان هەردوو وڵات بەرامبەر پرسە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت پرسی فەلەستین، هاوکات ستایشی هەڵوێستەکانی چین کرا کە هاوتەریب و گونجاون لەگەڵ هەڵوێستی عێراقیدا".

حوسێن - بەپێی ڕاگەیەندراوەکە - ستایشی "ئاستی ئەو هاوکارییە بەردەوامەی نێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی عێراق و چینی کرد، لەگەڵ ئەو ڕۆڵەی کە باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا دەیگێڕێت لە ڕێکخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەهێزکردنیان، و دووپاتی کردەوە کە فەرماندەیییەکە ڕێنماییداوە بە گرنگیی بەردەوامبوونی کارە هاوبەشەکان بۆ پەرەپێدانیان".

وەزیر "داوەتنامەیەکی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی چین کرد بۆ سەردانیکردنی بەغدا"، تێبینیی ئەوەشی خستە ڕوو کە "پەیوەندییەکانی عێراق ـ چین خاوەن گرنگییەکی زۆرن"، و جەختی کردەوە کە "وەزارەتی دەرەوە سەرجەم پاڵپشتییە پێویستەکان بۆ باڵیۆزی نوێی چین دابین دەکات بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست".

وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکی دووەمدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، لە باڵەخانەی وەزارەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەڕازیل لە عێراق، ئەلفریدۆ سیزار مارتینیۆ لیۆنی کرد، کە کۆپییەک لە بڕوانامەی دەستبەکاربوونی خۆی پێشکەش کرد".

ی خستە ڕوو کە "حوسێن بەخێرهاتنی باڵیۆزی بەڕازیلی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا، لە کاتێکدا باڵیۆز سڵاو و ڕێزی وەزیری دەرەوەی بەڕازیلی گەیاندە فوئاد حوسێن".

ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە ماوەی دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەڕازیل کرا، و مێژووەکەیان بەسەرکرایەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1961 و ئەو قۆناغانەی پێیدا تێپەڕیوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی کارە هاوبەشەکان بۆ بەرزکردنەوەیان بۆ ئاستی فراوانتر".

حوسێن - بەپێی ڕاگەیەندراوەکە - ستایشی "ئەو ڕۆڵەی کرد کە باڵیۆزخانەی بەڕازیل لە بەغدا گێڕاویەتی لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، و پاراستنی بەردەوامبوونی کارەکانی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، و جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی ڕۆڵی باڵیۆزخانەکە کرد لە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات".

ئەوەشی خستە ڕوو کە "تاوتوێی گرنگیی ئاڵوگۆڕی سەردانەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، لەگەڵ فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاریی ئابووری، بەتایبەت لە کەرتە بەردەوامەکاندا، لەپاڵ گەڕان بەدوای دەرفەتی نوێدا بۆ هاوکاری لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدا".

وەزیری دەرەوە ستایشی "ئاستی لێکتێگەیشتن و پەیوەندییە ئەرێنییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کرد لەسەر ئاستی دیپلۆماسی، و هاوڕابوون سەبارەت بە ژمارەیەک پرسی خاوەن بایەخی هاوبەش"، و دووپاتی کردەوە کە "عێراق خوازیاری بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکارییە لەگەڵ بەڕازیل".

حوسێن جەختی کردەوە لەسەر "ئامادەیی وەزارەتی دەرەوە بۆ پێشکەشکردنی سەرجەم پاڵپشتییە پێویستەکان بۆ باڵیۆزی نوێی بەڕازیل، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە سەرخستنی ئەرکەکەی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست".