بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بەپێی یاسای قەدەغەکردنی پارتی بەعسی هەڵوەشاوە لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.

ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "هێزێکی هاوبەش لە هەواڵگریی لیوای بیست و حەوت/فەوجی یەکەمی ئەرکە تایبەتەکان لە دەستەی حەشدی شەعبی، بە هەماهەنگی لەگەڵ یاریدەدەرێتی هەواڵگری و زانیاری لە دەستەکە، توانیان تۆمەتبارێک بەپێی یاسای قەدەغەکردنی پارتی بەعسی هەڵوەشاوە دەستگیر بکەن، ئەمەش لە ماوەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا کە لە ناوچەی حەڵابیسەی سەر بە قەزای کەرمە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار جێبەجێ کرا".

ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی زانیاریی هەواڵگریی ورد ئەنجام دراوە، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەری بەپێی ڕێکارە پەسەندکراوەکان".