بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی بنکەکانی چاودێریی سنووری، دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکار لە مەرج و ڕێساکانی هاوردەکردنی لە خاڵی سنووریی سەفوان ڕاگەیاند، کە ببوونە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.
ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەڕێوەبەرایەتیی خاڵی سنووریی سەفوان توانیویەتی دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی بارکراو بە ڕۆنی بزوێنەر (دیزڵ و بەنزین)دا بگرێت".
ڕوونییشی کردەوە کە "پشکشین و وردبینیکردنی مامەڵەی گومرگی لە خاڵی گەڕان و بەدواداچوون لە دەرەوەی حەرەمی گومرگیدا، دەریخستووە کە فێڵ و دەستکاریکردن لە بڕی ڕسووماتی گومرگیدا کراوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی".
ئاماژەی بەوەشکرد کە "کۆنووسێکی دەستبەسەرداگرتنی یاسایی ڕێکخراوە و هەردوو ئۆتۆمبێلەکە ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی سەفوان کراون، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بەرامبەر سەرپێچیکاران".

