فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (CENTCOM) شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند، کاتژمێر حەوتی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد. ئەمەش نۆیەمین شەوی لەسەریەکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانە دژ بە کۆماری ئیسلامی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سێنتکۆم، ئەو هێرشانە بە ئامانجی لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی ئێرانە کە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و دەریاوانە مەدەنییەکان کە بەناو تەنگەی هورمزدا دەڕۆن، بەکارهێنراون.
لە بەیاننامەیەکدا، سێنتکۆم ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت بۆ بەئامانجگرتنی هەڕەشەکان لە ناوچەکەدا. لە بەیاننامەکەدا هاتووە "هێرشەکان بەردەوام دەبن لە دابەزاندنی توانا سەربازییەکانی ئێران کە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و دەریاوانە مەدەنییەکان کە بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن."



