بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگیدا بە ڕاسپاردەکانی لیژنەی تایبەت بە ڕووداوی ماسیگرە عێراقییەکان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لەبارەی شەهیدبوونی ماسیگرەکەی پارێزگای بەسڕە کۆتایی پێهێنا.
وەک لەبەیاننامەکەدا هاتووە : ئەنجومەنەکە دەنگیدا بە ڕاسپاردەکانی لیژنەکە لەو بارەیەوە.

