بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، نەسیر عەزیز، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان،لەگەڵ موهەنەد سەفار، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "سیمێنس" بۆ وزە لە عێراق، تاوتوێی هاوکاری لە پڕۆژەکانی نەوت و غاز و وزەی نوێبووەوەیان کرد.
نووسینگەی بریکاری وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : نەسیر عەزیز، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان،پێشوازی لە موهەنەد سەفار ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس بۆ وزە لە عێراق کرد،و لە دیدارەکەدا "محەممەد عیسا قاسم "بەڕێوەبەری پەرەپێدانی بازرگانی لئامادە بوو، پڕۆژە ئێستا و داهاتووەکانی کۆمپانیاکە بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی نەوت تاوتوێ کران،هەروەک ئاگاداری دوایین پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان بوون، لەگەڵ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەلی هاوکاری هاوبەش لە پڕۆژەکانی نەوت،و غاز و وزەی نوێبووەوە.
لە لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس بۆ وزە جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی هەمیشەیی کۆمپانیاکە بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت و بەشداریکردن لەو هەوڵانەی کە ئامانجیان گەشەپێدانی پیشەسازیی نەوت و غاز و فراوانکردنی پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوەیە، لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان و شارەزاییە پسپۆڕییەکان.

