نێودەوڵەتی – INA

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ٤ هێرشی ئێرانی بوونەتەوە و بەهۆیانەوە چەندین کەس کوژراو و بریندار بوون.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئەو هێزانەی ئەمریکا کە لە ئوردن جێگیرکراون، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چوار هێرشی ئێرانی بوونەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی سەرەولێژبوونی کوژراو و بریندار لە ڕیزەکانیاندا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکان بوونەتە هۆی برینداربوونی دەیان سەرباز، جگە لەوەی زیانێکی زۆری ماددی بە ژمارەیەکی زۆر لە هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیاندووە.