بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆتایی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن ڕاگەیاند و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و گەلی ئەمریكا دەربڕی بۆ پێشوازی گەرم و پێزانینیان.
لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس، كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرابوو، زەیدی ڕایگەیاند : لەكاتێكدا كۆتایی بە سەردانەكەمان دەهێنین بۆ واشنتۆن و گەڕانەوەمان بۆ بەغدای خۆشەویستمان، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمان بۆ ئیدارەی سەرۆك ترامپ و گەلی دۆستانەی ئەمریكا دەردەبڕین بۆ پێشوازی گەرم و پێزانینیان.
ئاماژەی بەوەشكرد : پابەندبوونی حكومەتەكەمان دووپات دەكەینەوە بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە لە بەدیهێنانی هاوبەشی ئابووری ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتی دۆستەكەمان و بەهێزكردنی متمانەی هاوبەش و دیدگای هاوبەش بۆ داهاتوو، لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنانە، یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن، و ڕێككەوتنی هاوكاری كە ئەنجاممانداوە،ئەمانە دەبێتە هۆی بنیاتنانی قۆناغێكی نوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە بوارە جیاوازەكان و هەماهەنگی هاوبەش بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و ناوچە فراوانەكەدا.


