واشنتۆن - INA- ئیناس فازڵ

ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی دەزگای جێبەجێكاری دەستەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن، بەلیغ ئەبو كەلەل، دووپاتیكردەوە كە ستارلینك بە فەرمی دەستی بە كارەكانی كردووە لە بازاڕی عێراقدا، هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە بەكارهێنەرانی ئامێرە كۆنەكان كە پێشتر بە شێوەیەكی نایاسایی كاریان دەكرد سزا نادرێن.

لە بەیاننامەكەدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئەبو كەلەل ڕایگەیاند : لە ئەمڕۆوە ستارلینك بە فەرمی لە بازاڕی عێراق كاردەكات و ڕێكارەكانی فرۆشتنی ئامێرەكان و كاراكردنی تەواوەتی سیستەمەكە دەستپێدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ئامێرە كۆنانەی كە پێشتر بە شێوەیەكی نایاسایی كاریان دەكرد دەگوازرێنەوە بۆ سیستەمی عێراقی، بەكارهێنەرانیشیان ڕووبەڕووی هیچ سزایەك نابنەوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتی پێشكەوتنێكی بەرچاو دەكات لە ڕێكخستنی خزمەتگوزارییەكان لەناو عێراقدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كە دوستەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن وویستی لە دامەزراندنی كۆنترۆڵێك بوو كە پارێزگاری لە ئاسایش و سەروەری عێراق لە ڕووی تەكنیكی و چ لە ڕووی ئەمنیەوە مسۆگەر بكات، ئەمە جگە لەوەی چوارچێوەیەكی ڕێكخراوەیی ئامادە بكات كە هاوتەریب بێت لەگەڵ بارودۆخی دیاریكراوی عێراق و مافەكانی لە كەرتە جیاجیاكاندا مسۆگەر بكات. ئەبو كەلەل ڕوونیشیكردەوە، عێراق زۆرترین داهاتی دارایی لە ستارلینكەوە بەدەستبهێنێت لە ناوچەكەدا، ڕەنگە لە جیهاندا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سروشتی ئەو ڕێككەوتنەیە كە لەگەڵ كۆمپانیاكەدا كراوە و مافەكانی دەوڵەتی عێراقی زامن دەكات.