بەدواداچوون - INA

شاری نیویۆرك خۆی بۆ كەشێكی نائاسایی ئامادە دەكات پێش یاریی كۆتایی مۆندیالی 2026، نزیكەی 50 هەزار هاندەری ئەرجەنتینی گەیشتنە ئەوێ بۆ پشتگیریكردنی هەڵبژاردەكەیان لە یارییەكەی بەرامبەر ئیسپانیا كە زۆر چاوەڕوان دەكرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، هەموو هاندەرانی لە ئەرجەنتین نەهاتوون، بەو پێیەی ژمارەیەكی زۆر لە تاراوگە ئەرجەنتینیەكان كە لە ئەمریكا نیشتەجێن، بەشداری دەكەن، بەهۆی سنوورداربوونی شوێنی دانیشتن، بەشێك لە هاندەران ناتوانن بچنە ناو یاریگاكە.

ئاماژەكانی بوونی هاندەرانی ئەرجەنتینی هەر لە قۆناغی پێش كۆتاییەوە دەستیان بە دەركەوتن كرد، كاتێك هاندەران ڕووبەڕووی كێشە بوونەتەوە لە گەشتكردن لە ئەتلەنتا بۆ نیویۆرك بەهۆی خواستێكی زۆر لەسەر ئۆتۆمبێلی كرێ و هاتنیان بۆ هاندانی هەڵبژاردەكەیان.

پێشبینی دەكرێت لە شارەكە و ناو یاریگاكەدا هاندەرانی ئەرجەنتینی لە هاندەرانی ئیسپانیا زیاتر بن، ئەمەش گوزارشت لە سۆز و خولیای چڕ و پڕی پاڵەوانانی ئێستای جیهان دەكات.

یاری كۆتایی جامی جیهانی 2026 لە نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین لە 19ی تەمموز لە یاریگای مێتلایف لە نیویۆرك بەڕێوەدەچێت و یەكەم خولی پاڵەوانێتییەكە كۆتایی دێت كە 48 هەڵبژاردەی بەشداری تێدا دەكەن و لەلایەن ئەمریكا و كەنەدا و مەكسیكەوە میوانداری دەكرێت.

سەرچاوە: ئاژانسەكان