بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەستگیركردنی ئەندامانی لیژنەیەكی ناو بەرێوەبەرایەتی شارەوانی دیوانیە بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی سامانی گشتی بە ئەنقەست و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی خاوەنكارەكەیان ڕاگەیاند.
لەبەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و سەبارەت بە دەستگیركردنەكان كە بەپێی فەرمانی دادوەری ئەنجامدراون، دەستەكە ڕایگەیاند : ئەو تیمەی لەناو فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دیوانیە پێكهێنراون، كە چوونەتە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، چوار لە كارمەندەكانیان دەستگیركردووە، سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پێداچوونەوە بە داواكارییەكانی تەرخانكردنی زەوی بۆ پارێزەران، لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی سەرۆكی بەشی یاسایی شارەوانی،". لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە تۆمەتبار سەرەڕای گومانی دەستكاریكردن و ساختەكاری، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕێكارەكانی تەرخانكردنی زەوی.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكە ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی ڕەسمی ئامادەكرد و لەگەڵ تۆمەتباران، پێشكەشی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دیوانییە كە تایبەتە بە دۆسیەكانی دەستپاكی، كە بڕیاری دەستبەسەركردنیان داوە، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی (340) لە یاسای سزادان.

