بەغداد - INA

وەزارەتی نەوت واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لە نێوان عێراق و سووریا ڕاگەیاند، بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش لە کەرتی نەوت و غازدا.

وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "بە چاودێری و ئامادەبوونی وەزیری نەوت باسم محەمەد خەدیر عەبادی، وەزارەتی نەوت و وەزارەتی وزە لە کۆماری عەرەبی سووریا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد کە ئامانج لێی بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەشە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی (ڕێڕەوی وزەی زیندوو)، کە بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بە بازاڕەکانی هەناردەکردنی جیهانی دەبەستێتەوە."

ئەوەشی خستەڕوو: "ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی دیدگایەکی ستراتیژیدا دێت بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی کەرتی وزە و فراوانکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، ئەمەش لە ڕێگەی دروستکردنی هێڵێکی بۆری کە درێژ دەبێتەوە بۆ کەناراوەکانی سووریا لەسەر دەریای ناوەڕاست، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە هەمەجۆکردنی ڕێڕەوەکانی هەناردەکردن و پاڵپشتیکردنی ئاسایشی وزە."