واشنتۆن – INA
ئەمڕۆ هەینی، تۆم باراک،نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا،جەختی کردەوە کە سێکتەری بازرگانی بەهێزترین ئامرازە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشەپێدان، و لە کاتێکدا عەلی فالح زەیدی،سەرۆکوەزیران،خاوەنی توانای گۆڕینی ئاراستەی قۆناغی ڕابردووە بۆ هاوپەیمانییەکی نوێ، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیدارەی ئەمریکا زۆر دڵخۆشە بە توانای خۆی بۆ پشتیوانیکردنی زەیدی و تیمەکەی لە سەرجەم ئاستەکاندا.
باراک ، لە وتارەکەیدا لەمیانی لوتکەی بازرگانیی ئەمریکی-عێراقی لە ژووری بازرگانی لە واشنتۆن، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: سێکتەری پیشەسازی و بازرگانی ڕابەرایەتی پرۆسەی گەشەپێدان دەکات، لە کاتێکدا دیپلۆماسی و تەنانەت دەوڵەتە نەتەوەییەکانیش لەبەردەم ئەم ڕۆڵەدا پاشەکشە دەکەن.
تۆم بارک، ئاماژەی بەوەشدا : کە ئەو تەحەدایەی ڕووبەڕووی ، عەلی زەیدی،سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێتەوە، بریتییە لە یەکخستنی هۆز و بیروبۆچونی ئایینی و کلتووری لە چوارچێوەی دەوڵەتێکدا کە تایبەتمەندی شەفافییەت،و سەروەری یاسا،و لێبوردەیی،و سەقامگیری و ئابوورییەکی چالاکی هەبێت.
تۆم باراک،ڕاشیگەیاند : کە ناوچەکە لە ماوەی ڕابردوودا گۆڕانکاری گەورەی بەخۆوە بینیوە و بەهۆی پەرەسەندنەکانی پەیوەندیدار بە ئێران،وەک حاڵەتێکی سەرلێشێواوی و ئاژاوە دەردەکەوت، لە ڕاستیدا بووە هۆی جارێکی دی داڕشتنەوەی هاوپەیمانیەتیە ئەمنی و ستراتیژییەکان.
وتیشی: سەرنجەکان لە دۆسیەی ئەتۆمییەوە گواسترایەوە بۆ گەرووی هورمز،کە ئەو بەرنامەیەی کاری لەسەر دەکرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ سووریا،و ئوردن،و تورکیا، و لوبنان و میسر،گرنگی گەرووی هورمز لە ماوەی دوو ساڵدا دەکاتە بابەتێکی لاوەکی، ئەوەش لە ڕێگەی گواستنەوە لە مۆدێلی گواستنەوەی دەریایی لە ڕێڕەوە تەنگەکانەوە بۆ ڕێڕەوی جێگرەوە کە پشتی بە بنەمای 'گەیاندنی خۆپارێزی' دەبەستێت.
ئاشکراشیکرد : پرۆژەکە خۆی لە پەرەپێدان و چالاککردنی ڕێڕەوی ناوەڕاست دەبێنیتەوە کە لە تورکیاوە بە ئازەربایجان و تورکمانستاندا تێپەڕ دەبێت تا دەگاتە ئاسیای ناوەڕاست، ئەوەش ڕێگە دەدات بە گواستنەوەی بڕێکی زۆر لە غاز بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی کەناڵە بازرگانییەکانەوە.
باراک،جەختی لەوە کردەوە کە قۆناغی ئێستا ئامانجی بنیاتنانی مۆدێلێکی جیاوازە دوور لە خۆدورخستنەوە و دەستێوەردانی سەربازی ،کە هەوڵەکان لە گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە ناوچەکەدا لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە سەرکەوتوو نەبوون.
ڕوونیشیکردەوە : وانەی وەرگیراو بریتییە لە گرنگی بوونی سەرکردایەتییەک کە خاوەنی کارامەیی و توانای بەڕێوەبردنی گۆڕانکارییەکان بێت و جەختی لەوەشکردەوە کە ناوچەکە کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر بەو سەرکردایەتییانەی کە خاوەنی هێز و ڕوونی و شەفافییەتن، وەک ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی خۆشگوزەرانی.
لە کۆتایی قسەکانیدا،تۆم باراک،وتی: عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران، توانای گۆڕینی قۆناغی ڕابردووی هەیە بەئاراستەی هاوپەیمانییەکی نوێ کە لەسەر بنەمای ئاسایش و بەیەکەوەبەستن و هاوبەشی دامەزراوە و جەختی کردەوە ئێمە زۆر دڵخۆشین بە توانای خۆمان بۆ پشتیوانیکردنی سەرۆکوەزیران زەیدی و تیمەکەی لە سەرجەم ئاستەکاندا.

