فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، شەپۆلی شەشەمی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کۆتایی هات.
سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا لە پێگەی خۆی لە ئێکس ڕایگەیاند،"فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا دوایین شەپۆلی هێرشە گەورەکانی خۆی لە دژی ئێران کۆتایی پێهێنا."
هێزەکانی ئەمەریکا بە سوود وەرگرتن لە فڕۆکەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کەشتی جەنگی و تۆپخانە، دەیان شوێن و پێگەی سەربازی ئێرانیان لە بنکەی چاودێریی کەنار دەریا و ئاسمانی، ژێرخانی لۆجستیکی سەربازی و توانای دەریایی کردە ئامانج، ئەمەش شەشەمین شەوی لەسەریەک بوو کە ئەمەریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بەردەوامی پێدا."
سێنتکۆم هەروەها ڕایگەیاند، ئامانج لە هێرشەکان لاوازکردنی زیاتری توانا سەربازییەکانی ئێرانە و ئێران باجی هێرشەکانی ئەم دواییانە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان دەدات."
لە بەیاننامەکەدا سینتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە زیاتر لە 50 هەزار ئەندام و سەبازی ئەمەریکایی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون و لە ئامادەباشیدان،"
