دواداچوون - INA

تۆێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات کیتۆ، کە پشت بە خواردنی بڕێکی زۆری چەوری و کەمکردنەوەی کاربۆهیدرات دەبەستێت، ڕەنگە کاریگەرییەکەی لەسەر شێرپەنجە وا نەبێت کە پێشتر وا بیرمان دەکردەوە.

تۆێژینەوەکە دەریدەخات کە کاریگەرییەکەی دەگۆڕێت بەپێی ئەو بەشەی کە ڕیخۆڵە دووچاری بوە ، کە لەوانەیە یارمەتی کەمکردنەوەی گەشەی ئۆرگەکان بدات لە قۆڵۆن، بەڵام لەوانەیە گەشەی ئۆرگەکان لە ڕیخۆڵەی بچووکدا خێراتر بکات.

کیتۆ یەکێکە لە باوترین ڕژێمە خۆراکییەکانی جیهان، و چەندین دەیە پێش ئێستا دەستیپێکرد بۆ یارمەتیدانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی،دواتر لێکۆڵینەوەکان فراوانتر بوونەوە بۆ لەدەستدانی کێش و نەخۆشییە جیاوازەکان، لەوانە نەخۆشی زهایمەر و شێرپەنجە.

ئەگەرچی، هێشتا توێژەران هەوڵدەدەن تێبگەن کە کیتۆ چۆن کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی جەستەی جیاواز هەیە.

تیمێک لە توێژەرانی پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساچوستس کاریگەری کیتۆیان لەسەر مێشکی جۆرێکی دەستکاریکراوی بۆماوەیی لێکۆڵییەوە کە ئۆرگەیان لە ڕیخۆڵەدا پەرە دەسەنێت، بە مەبەستی زانینی ئەوەی ئایا ئەو سوودانەی لە لێکۆڵینەوەکانی پێشوودا لە شێرپەنجەی کۆڵۆن تۆمارکرابوون دەگاتەوە بۆ بەشەکانی دیکەی کۆئەندامی هەرس.

توێژەران کەمێشکەکانیان خستە ژێر سێ ڕژێمی خۆراکی جیاوازەوە: کیتۆی دەوڵەمەند بە چەوری و کەم کاربۆهیدرات،و بۆ بەراوردکردن لەگەڵ جۆرەکانی دی خۆراکی ئاسایی، و خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوری و کالۆری کە بەزۆری بۆ دروستکردنی قەڵەوی بەکاردێت.

ئەنجامەکان دەریدەخەن کە کیتۆ ئەنجامی پێچەوانەی هەبووە؛ بە زیادبوونی گەشەی ئۆرگەکان لە ڕیخۆڵەی بچووکدا، لە کاتێکدا هەر بەردەوام بوو لە کەمکردنەوەی گەشەی ئۆرگەکان لە کۆڵۆندا، کە دەگونجێت لەگەڵ ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکانی پێشوو.

سەرسوڕهێنەرەکە ئەوە بوو کە هۆکارەکە "جەستەی کیتۆنی" نەبوو، کە گەردیلە کە جەستە کاتێک پشت بە چەوری دەبەستێت وەک سەرچاوەی سەرەکی وزە دروستیدەکات، وەک چۆن هەندێک توێژەر پێیان وابو، بەڵکو شێوازی مامەڵەکردنی خانەکانی ڕیخۆڵە بوو لەگەڵ ئەو چەورییەی کە لە خۆراکەوە وەری دەگرێت.

توێژەران ڕوونیانکردەوە کە کاتێک خانەکانی ڕیخۆڵە چەوری دەشێکنەوە بۆ بەدەستهێنانی وزە، پرۆتینێک چالاک دەبن کە پێیان دەوترێت "PPAR"، و ئەم پرۆتینانە خانە بنەڕەتییەکانی ڕیخۆڵە هان دەدەن خێراتر دابەش ببن.

خانە بنەڕەتییەکان لە ڕیخۆڵەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە نوێکردنەوەی شانەکان و چاککردنەوەی زیانەکان، بەڵام زیادبوونی چالاکییەکەشیان مەترسی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، چونکە مەترسی گۆڕانکاری دروست دەکات کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئۆرگ.

عومەر یلماز، زانای زیندەوەرزانی و نەخۆشی لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساچوستس و سەرۆکی تۆێژینەوەکە، دەڵێت: زیادبوونی ژمارەی خانە بنەڕەتییەکان یارمەتی ڕیخۆڵەی بچووک دەدات باشتر خۆی چاکبکاتەوە، بەڵام لەوانەیە ئەم خانانە زیاتر بکاتە مەترسییەوە بۆ گۆڕان بۆ خانەی شێرپەنجەیی.

هەروەک جێسیکا شای، توێژەری بەشدار لە تۆێژینەوەکەدا، ڕوونیکردۆتەوە کە رژێنی خۆراکی و گۆڕینی وزە بە پێویست یەک شت نین، و ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئەنجامەکانی تۆێژینەوەکە جەخت لەسەر گرنگی جیاکردنەوەی کاریگەری خودی کیتۆ و کاریگەری تەواوکەرەکانی کیتۆن دەکاتەوە.

هەروەک ئەوەش دەخاتە ڕوو : کە لە سەرەتادا پێمان وابوو جەستەی کیتۆنی، بەتایبەتی پێکهاتەی بیتا هیدرۆکسی بیوتیرات (BHB)، هۆکاری سەرەکییە لە پشت کاریگەرییەکانی کیتۆ لەسەر شێرپەنجە، بەڵام ئەنجامەکان دەریدەخەن کە تەنها ڕۆڵێکی لاوەکی دەگێڕێت.

تیمەکە جەختیان کردەوە کە ئەنجامەکان بە مانای ئەوە نین کە

کیتۆ لە مرۆڤدا دەبێتە هۆی شێرپەنجە، چونکە تاقیکارییەکان لەسەر مۆدێلێکی ئاژەڵی کراوە کە جۆری بۆماوەیی دیاریکراوە بۆ تووشبوون بە ئۆرگی ڕیخۆڵە، و ئەم مۆدێلە دەچێتە سەر حاڵەتێک کە لە مرۆڤدا، حاڵەتێکی دەگمەنی بۆماوەییە و مەترسی تووشبوون بە ئۆرگی ڕیخۆڵە زیاد دەکات.

توێژەران ئاماژەیان بە پێویستی لێکۆڵینەوەی زیاتر کرد بۆ زانینی ئایا هەمان میکانیزمەکان لە مرۆڤدا ڕوودەدەن، هەروەها ڕوونیان کردەوە کە تەواوکەرەکانی کیتۆنی بەردەست لە بازاڕدا ڕەنگە هەمان کاریگەرییەکان دروست نەکەن، چونکە ئەنجامەکان پەیوەست بوون بە شێوازی گۆڕینی وزەی چەوری لەناو خانەکاندا نەک تەنها بە بەرزکردنەوەی ئاستی کیتۆن لە جەستەدا.

ئێستا تیمەکە کار دەکەن لەسەر زانینی هۆکاری جیاوازی وەڵامدانەوەی ڕیخۆڵەی بچووک و کۆڵۆن بۆ هەمان رژێنی خۆراکی، لە هەوڵێکدا بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی ئاڵۆز لە نێوان خۆراک و گەشەی ئۆرگ.

سەرچاوە: ئاژانسەکان