بەرەبەیانی ئەمڕۆ 17ی مانگی حەوتی 2026، بەهۆی هێرشی مووشکی و درۆنی بۆمب ڕێژکراوەوە کراوەوە بۆ سەر بناری شاخەکانی زڕگوێزەڵە لە سلێمانی 9 پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.
ئیدریس کولاهدوزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە سلێمانی بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران بەشەش مووشەک هێرشی کردە سەرمان و مووشەکەکان بەر بناری شاخەکانی زڕگوێزەڵە کەوت و سەرئەنجام نۆ پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندارن و برینی هەندێکیان سەختە."
لەلایەکی دیکەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:19 تا 5:25، سیستمی بەرگری هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
ئەم هێڕشانەی سوپای پاسدارانی ئێران لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا گەمارۆ و هێرشەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئیران چڕتر کردووەتەوە .
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (CENTCOM) ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی ڕۆژهەڵات، هێزەکانی ئەمەریکا بۆ شەشهەمین شەو لەسەریەک شەپۆلێکی نوێی هێرشیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد بە مەبەستی زیاتر تێکدانی توانا سەربازییەکانی ئێران."

