وەزارەتی بەرگری قەتەر بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی هێرشێکی مووشەکییان پووچەڵ کردووەتەوە، هاوکات وەزارەتی ناوخۆی قەتەر کۆتایی هاتنی هەڕەشە ئاسایشییەکانی ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە ئاشکرای نەکرد چ لایەنێک لە پشت هێرشەکانەوەیە.
دوابەدوای هێرشەکانی ئەمەریکا کە دامەزراوە سەربازییەکانی ئێرانی کردە ئامانج، ئێران هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو چڕتر کردەوە.



