بەغدا – INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای لە کۆمپانیای "شیفرۆن"ی ئەمریکی کرد کارەکانی لە عێراق فراوان بکات، بە مەبەستی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و بەهێزکردنی تواناکانی پاڵاوتن و هەمەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بارەگای کۆمپانیای شیڤرۆن کۆڕپۆریشن لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیاکە بەڕێز مارک نێڵسن، و دەستەی بەڕێوەبەردنی وتوێژێکی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری نەوت و وەزیری کارەبا و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و چەند ڕاوێژکارێک و باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن."

لە میانی کۆبوونەوەکەداسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە کۆمپانیاکە کرد کارەکانی لە عێراق فراوانتر و خێراتر بکات، لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی ستراتیژی حکومەت کە بریتییە لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و فراوانکردنی توانای عێراق لە پاڵاوتنی بەرەهەمەکان و بەتواناکردنی کەرتی نەوت بۆ هەمەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن.

زەیدی ئامادەیی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ دابینکردنی زەوی و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و ئاسانکاری پێویست بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەی پاڵاوتنی نەوت و ژێرخانی تر بۆ پیشەسازییە کیمیاییەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز و گواستنەوەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ عێراق لەو بوارانە بۆ خێراکردنی پرۆسەکە."

سەرۆکوەزیران پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی ژینگەیەکی وەبەرهێنانی گونجاو بۆ کارەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کاردەکەن و بەشداریکردن لە ڕەخساندنی هەلی کار، بەشێوەیەک ئابووری عێراق بەهێزتر بکات و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان بەرزبکاتەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز نێڵسن ئاماژەی بە خواستی کۆمپانیای شیڤرۆن کرد بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق و پڕۆژەی دانانی بۆری بۆ بەندەرە ناوچەییەکان و دامەزراوەکانی عەمبارکردنیان و خێراکردنی کارەکان بۆ کەمکردنەوەی کاتەکانی جێبەجێکردن