بەغدا -INA
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هەوڵێکی قاچاخچێتی چەک لە سنوورەکان پەکخرا.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، ڕایگەیاند: "لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لیژنەیەکی باڵا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و پسپۆڕان پێکهێنراوە، بۆ زانینی وردەکارییەکانی پڕۆسەی پوچەڵکردنەوەی قاچاخچێتی چەک و موشەک لە سنوورەکانی عێراقەوە بەرەو ناو خاکی سووریا."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی سووری دەکرێت بۆ زانینی سەرجەم وردەکارییەکانی پەیوەست بەم پڕۆسەیە و سزادانی کەمتەرخەمەکان؛ ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سنوورە هاوبەشەکان و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک کە ئاسایشی نیشتمانی بخاتە مەترسییەوە


