بەغدا – INA – عودەی عەبادی

فەرمانگەی کاروباری ڕۆشنبیریی گشتی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتیاری و شوێنەوار، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە چوارچێوەی زنجیرەی "شیعر"، دوو کۆمەڵە شیعری نوێی بۆ هەردوو شاعیر (مالک واستی) و (عەباس حوسێن) بڵاوکردەوە؛ ئەمەش وەک بەشێک لە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی فەرمانگەکە بۆ بەرهەمی ئەدەبیی عێراقی و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانە شیعرییەکان.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: یەکەمین بەرهەم بە ناونیشانی "عبور المتوسط - پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاستـە بۆ شاعیر (مالک واستی)، کە ١٣ پارچە شیعر " لەخۆدەگرێت. شیعرەکان گوزارشت لە بابەتەکانی غەریبی، تامەزرۆیی، نامۆیی و ناسنامە دەکەن؛ بە زمانێکی شیعری کە لە نێوان ژیانی ڕۆژانە و هێماگەریدا کۆدەبێتەوە و وردەکارییەکانی گەشتی مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ تێڕامان لە خود، نیشتمان و ئومێد. کتێبەکە لە ١٩٦ لاپەڕەی قەبارە مامناوەند پێکهاتووە و هونەرمەند (ئیبتسام سەید) وێنەی بەرگەکەی کێشاوە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە فەرمانگەکە کۆمەڵە شیعری القبور ظروف والموتى رسائل - گۆڕەکان زەرفن و مردووەکان نامە"ی بۆ شاعیر (عەباس حوسێن) بڵاوکردووەتەوە. ئەم بەرهەمە ٢٩ پارچە شیعری پەخشانی تێدایە و باس لە تێماکانی لەدەستدان، یادەوەری و غیاب دەکات. شاعیر تێڕوانینێکی شیعریی چڕ پێشکەش دەکات کە تێیدا مردن و یادەوەری دەکاتە فەزایەک بۆ تێڕامان و گەڕانەوە بۆ لای ئازیزان، بە زمانێکی پڕ لە ئاماژە و مانا کە ئاسۆیەکی مرۆیی قووڵ لەبەردەم خوێنەردا دەکاتەوە بۆ خوێندنەوەی ئامادەیی و غیاب.