بەغدا – INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وێنەی ئەو بڕە پارە و زێڕە نوێیانەی بڵاوکردەوە کە لە چوارچێوەی دۆسیەی (عەدنان جومەیلی)، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، "بەشێک لەو پارە دەستبەسەرداگیراوانە لای چەند کەسێک وەک ئەمانەت دانرابوون، بەشەکەی دیکەشیان بە شێوەیەکی نهێنی لەناو دیواری چەند خانووێکدا شاردرابوونەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە کۆی گشتی ئەو بڕە پارە و کەلوپەلانەی لەم پڕۆسە نوێیەدا دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە: ٢٥ ملیار دیناری عێراقی و ٢٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی، جگە لە ٤ کیلۆگرام لە زێڕ.

