بەسرە – INA

ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆوە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە سەردانیکەرانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی فەرمی لە پارێزگاکەدا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکاندا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نیردراوە، تێیداهاتووە: "پارێزگاری بەسرە بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕابگەیەنێت، وەک ڕێزێک بۆ گیانی ئەو هاووڵاتییانەی لە ڕووداوێکی ئازاربەخشی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا کاتێک بە مەبەستی بەشداری لە مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) بەرەو کەربەلا بەڕێوەبوون.