بەغداد – INA
سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە ئەندامی لێژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیران، سیناتۆر تید بەد کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە واشنتۆنی پایتەخت، پێشوازی لە ئەندامی لێژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیران، سیناتۆر تید بەد کرد".
