بەغداد - INA
لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان، ئەمڕۆ چوارشەممە، باسی لە پێشنیازی هەموارکردنی دووەمی یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد، بە مەبەستی گەیشتن بە دارشتنێکی یاسایی هاوسەنگ کە پەرەپێدانی بڕگەکانی یاساکە دەستەبەر بکات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "ئەو تیمەی لەلایەن لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانەوە پێکهێنراوە بۆ تاوتوێکردن و پێگەیشتنی پێشنیازی هەموارکردنی دووەمی یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠١١، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی تیمەکە، پەرلەمانتار هاتف فاهم کەسار، و بە ئامادەبوونی ئەندامانی تیمەکە سازکرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "کۆبوونەوەکە کە لە چوارچێوەی دووەم بانگهێشت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدرا، میوانداریکردنی سەرۆکی دەستەی گشتی خانەنشینی عەبدولحەسەن جەمال عەبدوڵا، و جێگری سەرۆکی دەستەی گشتی خانەنشینی بەخۆیەوە بینی، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ، کە بریتیبوون لە یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی سەرچاوە مرۆییەکان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی فەرمانبەرانی مەدەنی لە وەزارەتی ناوخۆ، و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی لە وەزارەتی ناوخۆ".
بەیاننامەکە راشیگەیاند: "لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی هەموارکاری و تێبینییە پێشکەشکراوەکان لەسەر پێشنیازی یاساکە کرا، و گوێ لە دیدگا تەکنیکی و یاساییەکانی لایەنە تایبەتمەندەکان گیرا، بەو شێوازەی کە یارمەتیدەر بێت لە پێگەیشتنی پێشنیازەکە و گەیشتن بە داڕشتنێکی یاسایی هاوسەنگ کە پەرەپێدانی بڕگەکانی یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستەبەر بکات، بە جۆرێک بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی کار و دادپەروەریی وەزیفی و خانەنشینی بۆ کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەدی بهێنێت".
بەیاننامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "تیمەکە ڕاسپاردەی کردووە بە ئەنجامدانی میوانداریکردنێکی تری لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکردنی پێشنیازەکە و لێکۆڵینەوە لە تێبینییە خراوەڕووەکان، وەک ئامادەکارییەک بۆ پێگەیشتنی و بەرزکردنەوەی بۆ لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییە پێویستەکان لەبارەیەوە".
.jpg)

