بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، و داواکاری گشتیی بەریتانیا ڕیچارد هێرمەر، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهێزکردنی هاوکاریی یاساییان تاوتوێ کرد.

ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، چاوی کەوت بە داواکاری گشتیی بەریتانیا، ڕیچارد هێرمەر."

رونیشیكردەوە: "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی دادوەری و یاسایی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران."